ئیلۆن ماسک دەچێتە سەر هێڵ و باسی نهێنیەک و ئامۆژگارییەک دەکات سەبارەت بە دەرزی دابەزاندنی کێش

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، ئیلۆن ماسک، ڕۆژی چوارشەممە لە پۆستێکی سۆشیال میدیای جەژندا کەسایەتییەکی باریکتری خۆی نیشاندا لەکاتێکدا ئاشکرایکرد کە دەرمانێکی دژە قەڵەوی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی کێشی زیادەی لەش دابەزێنێت.

پۆستەکەی ماسک تیشکی خستە سەر بڵاوبوونەوەی دەرمانی دابەزاندنی کێش وەک ئۆزێمپیک و ویگۆڤی لە ساڵانی ڕابردوودا چونکە کەسایەتییە گشتیەکان بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە بەکاریان هێناوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە زیادکردنی تێڕوانین و گفتوگۆکان لە دەوری دابەزاندنی کێش.

لە ڕۆژی کریسمسدا لە بەرنامەی ئێکس وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە جل و بەرگی بابا نوئێلی لەبەردا بوو، لە ژێر وێنەکەشدا نووسیویەتی “بابامای ئۆزێمپیک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ڕووی تەکنیکییەوە مۆنگارو، بەڵام ئەوە هەمان کاریگەری نییە”.

مونجارۆ، ئۆزێمپیک و ویگۆڤی هەموویان بەشێکن لە پۆلێک دەرمان کە بە ئاگۆنیستەکانی GLP-1 ناسراون، کە وەک گۆڕینی یارییەکە سەیر دەکرێن بۆ ئەو نەخۆشانەی کە قەڵەوی و شەکرەیان هەیە کە مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکیان لەسەرە.

بەڵام دەرمانی دابەزاندنی کێشیش لەناو ئەو نەخۆشانەدا بەناوبانگ بووە کە مەرج نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانە پێویستیان پێی بێت. ماسک نوێترین کەسە لە زنجیرەیەک کەسایەتی گشتی کە لەم دواییانەدا دانیان بەوەدا ناوە کە دەرمانی دابەزاندنی کێشیان بەکارهێناوە.

بۆ کەسانی سەرەتایی…گرنگترین ئامۆژگاری بۆ دابەزاندنی کێش
جیم گافیگان ئەکتەری کۆمیدی مانگی ڕابردوو بە گۆڤاری (پیپڵ)ی ڕاگەیاندووە کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشی مونجارۆی بەکارهێناوە.

گۆرانیبێژ کێلی کلارکسن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەکەیدا کە ناوی خۆی لێناوە لە مانگی ئایاردا ڕایگەیاندووە، دەرمان دەخوات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە دابەزاندنی کێشی دوای ئەوەی “ئەنجامی پشکنینی خوێنی خراپتر بووە”، هەرچەندە ناوی دەرمانەکەی دیاری نەکردووە.

پێشتر ماسک نووسیویەتی: “هیچ شتێک لەوە زیاتر ناکات بۆ باشترکردنی تەندروستی و تەمەن و کوالیتی ژیانی ئەمریکییەکان لەوەی ڕێگریکەرانی GLP بکاتە نرخێکی زۆر کەم بۆ خەڵک.”

بەڵام گرانی نرخ و سنووردارکردنی بیمە وایکردووە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بۆ زۆرێک لە ئەمریکییە ئاساییەکان قورس بێت.

مانگی ڕابردوو ئیدارەی بایدن ڕێسای نوێی بیمەی پێشنیار کرد کە پێویستە دەرمانی دژە قەڵەوی داپۆشرێت.

بەڵام پشتیوانی ئیدارەی بایدن و ماسک بۆ زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکان پێچەوانەی هەڵوێستی ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆرە لەسەر ئەو پرسە.

کاندیدی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ترەمپ بۆ وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان ڕەخنەی لە بەکارهێنانی دەرمانی ئۆزمپیک گرت.