ئەمریکا ئاگر دەگرێت

ئاگرێکی گەورە لە شاری لوس ئەنجلوسی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەوتووەتەوە و بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان تائێستا زیانەکانی بە [٥٧] ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە [١٥٠٠] ماڵ و سەدان شوێنکاری جیاجیا سوتاون و [١٠٠] هەزار کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتووە. ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە و سەرۆکی ئەمەریکاش گەشتەکەی بۆ ئیتالیا هەڵوەشاندەوە و لەنزیکەوە سەرپەرشتی هەوڵەکانی بەهاناوەچوون دەکات. [عەلی ئەلڕەئوف، پسپۆری بواری بیناسازی] ساڵانێکی زۆرە لە ئەمەریکا دەژی و باس لەوە دەکات سەرباری بەرزی ئاستی مەعریفی خەڵک و هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە، بەڵام ساڵانە ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە دەبنەوە، ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە ژمارەی قوربانییەکان بەراورد بە گەورەیی ڕووداوەکە ئێجگار کەمە. بەوتەی ئەو ڕووداوەکە پەیوەندی بە سزای خوایی نییە و دیاردەیەکی سرووشتییە و حکومەت دواتر هەموو زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکاتەوە و ماڵ و خانووەکانیان بۆ پێش ڕووداوەکە دەگەڕێنێتەوە. ئەو باس لەوە دەکات سەری لەوە دەسوڕمێت خەڵکێک ئەکادیمی و پسپۆر بێت و وەها شرۆڤە بۆ ڕووداوەکە بکات سزای خوداییە. بەبۆچوونی ئەو پسپۆڕە سزای خوایی ئەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت عەرەبی تێدایە. ئەوەی سزای خواییە هەزرانمان لەناو خێوەتەکان لەبەر باران و سەرما ڕۆژدەکەنەوە و ناتوانین هیچ شتێکیان بۆ بکەین.