سێرڤەرەکانی تیکتۆک لە ئەمریکا بەر لەوادەی فەرمی خۆیان داخرانپلاتفۆڕمی تیکتۆک لە وڵاتی ئەمریکا لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە وەستان و بەکارهێنەران ناتوانن بەکاریبهێنن.ئەمڕۆ یەکشەممە، سکای نیوز بڵاویکردووتەوە، سەرڤەرەکانی تیکتۆک دوو کاتژمێر بەر لەوادەی فەرمی خۆیان و ڕۆژێک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لەکارکردن وەستان و بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکە نامەیەکەیان پێگەیشتووە کە دەڵێت: “ببورە لە ئێستادا تیکتۆک بەردەست نییە، یاسایەک لە ئەمریکا جێبەجێکراوە کە ئەم پلاتفۆڕمە قەدەخە دەکات.”ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 17ـی 1ـی 2025، دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیاری قەدەخەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد و وابڕیاربوو کە ڕۆژی یەکشەممە، واتا ئەمڕۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم بڕیارەش سەرەتا، لەلایەن جۆ بایدن بەمەبەستی بنبڕکردنی دەسەڵاتی چین لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە ساڵی رابردووەوە، یاسای قەدەخەکردنی پلاتفۆڕمی تیکتۆکی واژۆ کردبوو.

وەڵامێک بەجێبهێڵە