شۆڕش و ئابووری دوو پایەی گرنگی گەیشتنن بەئامانج
مرۆڤ لەهەر یارییەکی ژیاندا هەمیشە دەبێت ڕۆحیەتی شۆڕش و ئابووریەکی هەبێت، بەبێ ئەو دوو لایەنە هیچ کاتێک ناگاتە ئامانجەکەی بەئاسانی، شۆڕش هێزی خۆدی لەگەڵدا نەبێ قورسە، چێ گیڤارا تا ئاخیر خولەک و ساتی کوژرانی شۆڕشی بۆ ئازادی کرد و لە ڕێگەی ئامانجەکەی تاکو سەری دانا خەباتیکرد، واتە هەمیشە مرۆڤ لە شۆڕشدا سەربەرزە شەهادەت دواپلەی خەباتە، شۆڕش دژی زاڵم لە هیچ قۆناغ و سەردەمێکدا عەیبە نەبووە و نیە، بەشێک لە سەرکردەکانی ئێستای عێراق لەهەرێمی کوردستان دژی ڕژێمی پێشووی عێراق جەنگاون و خەباتیانکردووە، سەرکردەکانی کورد لە سوریابوون، پاشان لە شۆڕشی کورددا وڵاتی ئێران هاوکاری کوردبوون، مێژوو گەلێ ڕووداوی تێدایە لەم جۆرە.
هەرچی سەبارەت بە ئابوری هەیە، دیوێکی شۆڕشە، ئەگەر نمونەیەکی وەک ترەمپ وەربگرین لەئێستادا کە گەورەی سەرزەوییە هەمیشە پەنای بۆ پارە بردووە شانازی بەوەشەوە کردووە، بۆنمونە لەنوێترین سەردانیدا بۆ عەرەبستانی سعودیە و چەن وڵاتێکیتر بەکۆڵێک پارە و ڕێککەوتنەوە گەڕاوەتە وڵاتەکەی و بەشانازییەوە باسیدەکات کە پارەی گەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، ئێمە لەساڵانی نەوەدەکاندا پارەی وڵاتانی عەرەبی لەڕێگەی ڕێکخراوەوە دەهێنرایە ئەم وڵاتە و دابەشدەکرا بەسەر هاوڵاتی کەمدەستدا، یان وەرگرتنی پارەی فەند لە وڵاتان بۆ پرۆژە لەم هەرێمەدا، ئێستاش چەندین وڵات پارەدەنێرێتەئەم وڵاتە لەڕێگەی دەزگا ڕاگەیاندن و وشیاری و مافی مرۆڤ و جێندەر و یەکسانی و هتر… ئەم هێنانی پارە بۆ وڵات کاریگەری گەورەی هەیە.
واتە ئابوری گرنگە و پایەیەکی گەورەی هەر پرۆژەیەکە بۆ گەیشتن بەئامانج، تەنانە لەمیرنشینەکان و ململانێی بنەماڵەکانیشدا چ لە ڕوی سیاسی و چی لەڕووی کۆمەڵایەتی و گرفت و کێشەکانەوە گەلێ گرفتی گەورەی چارەسەرکردووە.

وەڵامێک بەجێبهێڵە