جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە لە رێگای بانگی تی بی ئای یەوە، شایستە داراییەكانی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەگاتە هەرێم.ئاشكراشیكرد، دوای گەیشتنی پارەكە نوسینگەكانی كۆمسیۆن لە هەرێم پارەكە وەردەگرن و بەسەر ئەو كارمەندانەندا دابەشیدەكەن كە بەشدارییان لە پڕۆسەكەدا كردبوو.
زیاتر لە40 هەزار كارمەند بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەجۆرێك هەر كارمەندێكی حكومەت كە بەشداری لەبەڕێوەبردنی رۆژی دەنگداندا كردبێت بڕی ئەو پارەیەی وەریدەگریت 150 هەزار دینارە، هاوكات دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان 250 هەزارو فەرمانبەری یەدەگ 50 هەزار دینار وەردەگرێت.

وەڵامێک بەجێبهێڵە