لە نزیک ڕیگای بان ڕاسای بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پاتڕۆڵ ) کەسێک گیانی لە دەستدا
بەرە بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە نزیک بان ڕاسای کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سەرنشینێکی گیانی لە دەستدا.
بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارە سەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کرا بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا ، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

وەڵامێک بەجێبهێڵە