کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەی سەخت زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانیش پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە بەرەبەیانی سبەی هەینییەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کاریگەری ئەو سەرمایە تاکو ئێوارەی رۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت.ئەوەشیخستەڕوو، پێشبینی دەکرێت لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

وەڵامێک بەجێبهێڵە