ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە لەسەر ڕێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترا وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو گواسترایەوە بۆنەخۆشخانە

ئەمشەو(شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی (وەلی هەییەر) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا کە بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لەقەزای کفری و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.