ڕووداوی هاتوچۆ

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون ناسراوبە (شاهینە) لە فلکەی شەهید شێرەی نقیب بەئاراستەی کتێبخانەی گشتی هاتووە، لەنزیک دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک/ گەرمیان، کۆنترۆڵی لەدەستدا و جگەلەزیانی ئۆتۆمبێلەکە، زیانی بە نەمامی نێوان هەردوو شەقامەکە (جزر وەسط)ــی و، هێمای هاتووچۆ گەیاندوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.