وادەی ناردنی نەوتی هەرێم بۆ بەغداد ئاشکرابوو

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق حەییان عەبدولغەنی کۆبوینەتەوە و پێی وتوین: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هەرێم نییە بەڵام ناردنی 30 هەزار بەرمیل بۆ سۆمۆ هیچ سودێکی دارایی بە عێراق ناگەیەنێت. ئەو سەرچاوە وتوشییەتی، وەزیری نەوت رایگەیاندووە کە هەوڵ دەدرێت لەم هەفتەدا بڕی بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم بەرزبکرێتەوە بۆ 100 هەزار بەرمیل و هەناردەی سۆمۆ بکرێت.