گەندەڵکاران جێگای لای ئێمە نابێتەوە

سەعد مالیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرایا سەلام لە بەسرە، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە “ئەوان ئەم هەوڵە بەرامبەر ئەو سیاسەتمەدارە گەندەڵانە بە شیاو دەزانن کە متمانە و هەڵوێستی نیشتمانپەروەریان نییە'”.

مالیکی جەختی لەوە کردەوە، کە “ڕێنماییەکانی سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، موقتەدا سەدر ڕوون و ئاشکران، وەک ئەو دەڵێت: ‘تەنانەت خۆشەویستی ئیمامی حوسێنیش ئێمە لەگەڵ ئەواندا (گەندەڵکاران) یەک ناخات”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ بوارێک نییە بۆ قسەی خۆش و مەرایی کردن بەرامبەر بەو سیاسەتمەدارانە یان دەرفەتیان پێبدرێت کە بۆنە ئاینییەکان بقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی یان میدیایی.