کۆلێجەکەی ڕزگاری بەکوێ دەگات

دوای بڕیاری کردنەوەی کۆلێجێک لە ناحیەی ڕزگاری کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بەڵام لەئێستادا گومانێک دروستبووە کە گرنگە ئەو گومانە بڕەوێنرێتەوە بۆخەڵکی گەرمیان لەلایەن جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاوە، بۆیە بابەتی کۆلێجەکە تاکو ئێستا ئاماژەیەکی ڕوون و دڵخۆشکەر نیە بۆ ئەم ساڵی خوێندن خوێندکار وەربگرێت.
گومانەکە چیە؟ گومانەکە ئەوەیە ماوەیەکی کەمی ماوە بۆئەوەی هەرکۆلێجێک و بەشێک کە کرابێتەوە ناوی بچێتە سیستەمی وەرگرتنەوە، بۆئەوەی خوێندکار بتوانێت پێشکەشی بەشەکان بکات، کەچی تاکو ئەم ساتە فەرمان دەرنەچووە بۆکۆلێجەکەی ناحیەی ڕزگاری !
ئەمەش مەترسییەکی جدی و ڕوونە دەست و بردی لێنەکرێت ئەمساڵ ئەم کۆلێجە ناکرێتەوە و خوێندکار وەرناگرێت، ئەوکات جارێکیتر ناحیەی ڕزگاری و کەسوکاری ئەنفالکراوان دەبنەوە قوربانی !
ئەم کۆلێجە بۆ ناوچەکە بەگشتی و ڕزگاری بەتایبەت سودێکی باشی دەبێت، گرنگە ئەوگرفتانەی هەیە چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیاری لێنەدرێت ئەوکات بەهێنانەکایەی کابینەی نوێ دیسان ئەگەری دروستبوونی گرفتی دیکە دەبێت لەکاتی گۆڕینی وەزیر و ستافی نوێدا، بۆیە ئەم بابەتە گرنکە کپ نەکرێتەوە ئەو مەترسیانە بڕەوێننەوە و ئەم ساڵ خوێندکار لەو کۆلیجە وەربگیرێت.
ئەوەش بەم شێوەیە دەبێت، بڕیارەکە دەبێت لە دڵنیای جۆری وەزارەت دەربچێت و کۆپیەکی بدرێتە، ناوەندی وەرگرتن و تەسبیت بکرێت، ئەگەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتیشی پێویست بوو ئەوا ڕەنگە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لەڕێگەی گروپێکی واتس ئاپ بتوانن ئەو بڕیارە بدەن، بەڵام ئایا دەتوانن پێش کۆتای هاتنی ئەو ماوەیە، لەسیستەم داخل بکرێت لە پێناو قوربانیەکانی ئەو ناحیە بێ کەسە !!!

ئەیاد محمد